کوردپرێس- بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی کوردستانی سووریا، پێش دەستپێکردنەوەی بۆردومانەکان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی عەفریندا سووڕاونەتەوە.
هەروەها فڕۆکەکان لە بەرزییێکی زۆرەوە بۆردومان دەکەن.
هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچە جیاجیاکانی عەفرین.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ رەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، قۆناغی دووهەمی ئۆپراسیونی عەفرین بەشێوەیێکی بەربڵاوتر و گەورەتر بەڕێوە دەبەن.
ماوەی نزیکەی سێ هەفتەیە سوپای تورکیا و گرووچە چەکدارە هاوکارەکانی هێرشێکیان بۆسەر عەفرین دەست پێکردووە و بەگوتەی سوپای تورکیا تا ئێستا ١٩ سەربازی وڵاتەکەی کوژراون، بەڵام بەپێى ئامارە بڵاوکراوەکانی شەڕڤانان،ژمارەی تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلى سەربازیى تێکشکێنراو و سەربازی کوژراوی سوپاى تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە زۆر زیاترە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment