حکوومه‌تی تورکیا به‌ بیانووی عه‌فرینه‌وه‌ سه‌رپۆش له‌سه‌ر کێشه‌کانی وڵات داده‌نێت

به‌شی تورکیا- ته‌مه‌ل کارا مه‌لا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا ده‌ڵێت: حکوومه‌تی تورکیا به‌ بیانووی عه‌فرین سه‌رپۆش له‌سه‌ر تێکڕای کێشه‌کانی وڵات داده‌نێت و نادیده‌یان ده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌مه‌ل کارا مه‌لا ئۆغڵۆ سه‌رۆکی حیزبی سه‌عاده‌تی تورکیا له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ڕه‌خنه‌ی له‌ پراکتیکی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون گرت و ڕای‌گه‌یاند: هۆکاری ئه‌وه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی کردۆته‌ داره‌ده‌ستی سیاسی مه‌یل و خواستی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌. له‌ دۆخێکدا که‌ هه‌موو تورکیا ده‌بێ یه‌کڕیزی و یه‌کپارچه‌ییی ته‌واویان ببێت گرتنه‌به‌ری ڕۆڵێکی وا له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌ فام ناکرێت.

ناوبراو وتیشی: به‌داخه‌وه‌ حکوومه‌تی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون که‌ڵکی وه‌رگرتوووه‌ و به‌ بیانووی عه‌فرینه‌وه‌ سه‌رپۆش له‌سه‌ر تێکڕای کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ داده‌نێت و له‌به‌رچاویان ناگرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11396

Your Comment

You are replying to: .
captcha