نوێنه‌ری هه‌ورامانات له په‌رله‌مان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس وێڕای ئاماژه به بڕیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌مه‌ڕ داخستنی چه‌ند ڕێڕه‌وی سنووریی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، ڕای‌گه‌یاند: ڕێڕه‌وه سنووری و کۆڵبه‌رییه‌کان ته‌نها ڕێگای دابین کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی سنوورنشینی دوو وڵاته و کارێکی دروست نییه ڕێگای بژێوی ژیانی خه‌ڵک بگرین.
ناوبراو زیادی کرد: پێویسته به‌رپرسان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته هه‌وڵ بده‌ن و به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ڕێگه له داخستنی سنووره‌کان بگرن.
نادری درێژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر نه‌توانین کارێک بکه‌ین سنوور ببێته ڕێگای دابین کردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی سنوورنشین لانی که‌م ده‌وڵه‌ت کارخانه و کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنان دابمه‌زرێنیت تاکوو کێشه‌ی بێ‌کاری له‌و ناوچانه چاره‌سه‌ر بکرێت و لاوانی ئێمه له‌مه زیاتر بێکار نه‌بن.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: بێ‌کاری گرینگ‌ترین کێشه‌ی پارێزگای کرماشان و شاره سنوورنشینه‌کانه و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه له داهاتوودا ده‌بێته هۆی دروست بوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment