جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار گه‌یشته‌ ئیلام

به‌شی ئیلام- ئیسحاق جه‌هانگیری بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یێکی جووتیاری و ئاودانکاری و ته‌ندروستی گه‌یشته‌ پارێزگای ئیلام.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیسحاق جه‌هانگیری پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئیلام له‌لایه‌ن پارێزگاری ئیلام و تاقمێک له‌ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

جه‌هانگیری بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌دا پڕۆژه‌ی 37 هه‌زار هیکتاریی تۆڕی ئاواشتنی مۆدێڕن و نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕی و سه‌رووپسپۆڕیی که‌وسه‌ر بکاته‌وه‌. به‌ سه‌ر کردنه‌وه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی هێڵی جاده‌ و شاڕێی ئیلام به‌رنامه‌یێکی دیکه‌ی جه‌هانگیری ده‌بێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری کشتوکاڵی ئێران و ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی پارێزگای ئیلامیش یاوه‌ری جه‌هانگیری ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11384

Your Comment

You are replying to: .
captcha