به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی CHP داوای له حکوومه‌ت کرد چیتر به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی نه‌کات و هێزی تورکیا له‌وه زیاتر به کوشت نه‌درێت.
قلیچدارئۆغڵۆ وتوویه‌تی: من هه‌رگیز هاوڕا نه‌بووم هێرش بکرێته سه‌ر عه‌فرین. ئێمه بۆچی شه‌ڕی عه‌فرینمان کرد؟ بۆ له ناو بردنی ڕێکخراوێک که له سنووره‌کانی ئێمه‌دایه.
تورکیا له 20ی جانیڤێرییهوه هێرشی کردوووه‌ته سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین و به‌رده‌وام ئیدعای کردوووه عه‌فرین داگیر ده‌کات. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه پاش نزیک به 20 ڕۆژ هێرشی ئاسمانی، تۆپباران و هێرشی وشکانی به هاوکاریی گرووپی چه‌کداری توندڕه‌وی سووری نه‌یتوانیوه پێشڤه‌چوونێکی ئه‌وتۆ له خاکی عه‌فرین وه‌ده‌ست بهێنێت.
قلیچدارئۆغڵۆ جه‌ختی کردۆته‌وه پێویست نییه له‌وه زیاتر له خاکی سووریا پێشڕه‌ویمان هه‌بێت. پێشڤه‌چوونی زیاتر کێشه‌ی جیدیتری بۆ تورکیا لێده‌که‌وێته‌وه.
زۆرینه‌ی چاودێران بڕوایان وایه هێزی کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) که ڕاسته‌وخۆ له شه‌ڕی عه‌فریندا کراونه‌ته ئامانج ئه‌زموونێکی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی پارتیزانی و شه‌ڕی سه‌ر شه‌قام هه‌یه و لانیکه‌م زه‌بری قورس و به‌رچاو له سوپای تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌ده‌ن.
له ڕوانگه‌ی CHPوه ته‌نها هێڵێکی سه‌ر سنووری ئارام بۆ ئامانجه‌کانی تورکیا به‌سه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment