ئامێرێک ڕابردوو بۆ مرۆڤه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ئامێرێکی ته‌کنۆلۆژی که‌ پێشتر بۆ مه‌به‌ستی جیاواز سوودی لێ وه‌رگیراوه، ئێستا به‌ شێوه‌یێکی‌تر سوودی لێ ده‌بیندرێت و بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ڕابردوو به‌ کار دێت به ‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توانای مێشکیان لاوازه‌.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی سکای نیوز ئامێره‌که‌ به‌ هاوکاریی کۆمپیوته‌ر کاره‌کانی به‌جێ ده‌گات و به‌شێکی گرنگیی ئامێره‌که‌ ده‌خاته‌ کار و ڕووداوه‌کانی ڕابردوو وه‌بیر که‌سی ئاره‌زوومه‌ند ده‌هێنێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دکتۆر ڤاله‌ریان لێکۆڵه‌ری بواری خانه‌کانی مێشک له‌ زانکۆی ئێسێکس باس له‌وه‌ ده‌کات پێشبینی ئه‌وه‌م کردبوو کۆمپیوته‌ر بۆ مه‌به‌ستی زۆر گرنگتر به ‌کار دێت به‌راورد به‌وه‌ی به‌ شێوه‌یێی گشتی به‌ کار دێت. به ‌کار خستنی ئه‌م ئامێره‌ به‌هۆی کۆمپیوته‌ره‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ سووده‌ گرنگه‌کان له‌ بواری پزیشکی و زانستیدا.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ ئه‌م ئامێره‌ یارمه‌تی ده‌زگاکانی پۆلیسیش ده‌دات و به ‌شێوه‌یێکی به‌رچاو سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت و له‌ ڕابردوودا به ‌کار هێندراوه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا چه‌ند به‌شێکی‌تری گرنگی بۆ زیاد کراوه‌ و ده‌توانێت مێشکی مرۆڤ به‌ کار بخاته‌وه‌.

ده‌زگای پۆلیس ده‌ڵێن گرنگی ئه‌م ئامێره‌ له‌وه‌دایه‌ ده‌توانین له‌ ڕێگه‌ی شایه‌تحاڵه‌کانه‌وه‌ شێوه‌ی که‌سی تاوانبار ئاشکرا بکه‌ین. مرۆڤ توانای بیرکه‌وتنه‌وه‌ی شێوه‌کانی ڕابردووی لاوازه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت وێنه‌کان له‌ مێشکی مرۆڤ دروست بکاته‌وه.

سه‌رباری ئه‌م به‌کارهێنانه‌ش ئه‌م ئامێره‌ بۆ مه‌به‌ستی‌تر به‌ کار هاتوووه‌ وه‌ک پشکنینی ئێسک به‌ڵام له‌ پاش گه‌شه‌ کردنی ئامێره‌که‌ بۆ مه‌به‌ستێکی دی به‌ کار دێت هه‌ر بۆیه‌ پێی ده‌ڵێن "مێشک چالاککه‌ر".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11353

Your Comment

You are replying to: .
captcha