بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: تا ئێستا بانكی ناوه‌ندی له به‌غداد ئه‌وه‌یان دیاری نه‌كردووه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه یاخود بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كانی لقه‌كه‌ی خۆیه‌تی له هه‌ولێر به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداربین بۆ ڕایی كردنی كاروباری خۆیانه و هیچ په‌یوه‌ندیی به مووچه‌وه نییه.
سه‌فین دزه‌یی وتیشی به‌ر له سێ هه‌فته كه شاندی هه‌رێم چوونه به‌غداد به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كه تێیدا وه‌زیری ناوخۆ به‌شداربوون،گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک له‌وانه بابه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بابه‌تی نه‌وت، پاشان لیژنه‌یێک هاته هه‌ولێر داوای داتاكانیان كرد هه‌موو داتاكانیان خرایه به‌رده‌ست به‌ڵام ئه‌وان تاوه‌كوو ئێستاكه‌ش وردبینی تێدا ده‌كه‌ن یاخود ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه تێبینییێكیان هه‌بێت یا كاره‌كانیان كۆتایی هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌یی نێردراوه له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه بۆ لقی بانكی ناوه‌ندی هه‌ولێر سه‌فین دزه‌یی وتی: حكوومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی یاخود نافه‌رمی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ته‌خسیس كردنی بڕه پاره‌یێک بۆ پێدانی مووچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێک ،ته‌نها ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه بانكی ناوه‌ندی بڕی(٢٥٠)ملیار دیناری بۆ لقی خۆی كه له‌هه‌ولێره ناردووه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment