به‌رده‌وامیی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا کۆتایی به‌ قه‌یرانی نێوان هه‌ر دوو لا ده‌هێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانیی مه‌ده‌نیی دیموکراتیک له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: به‌رده‌وامیی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا کۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لای لێده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میسال ئالووسی به‌ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (nina)ی وتوووه‌: له‌م دواییانه‌دا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک هه‌نگاویان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چار‌ی قه‌یرانه‌کانیان هه‌ڵگرتوووه‌ که‌ بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تێکڕای عێراق ده‌بێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و جۆره‌ کاره‌ ئه‌رێنییانه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا باس له‌ مه‌یل و خواستی نیشتمانی و نیازپاکانه‌ی هه‌ر دوو لا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌کان ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11324

Your Comment

You are replying to: .
captcha