سیمای بێ‌ده‌مامکی تورکیا له‌ عه‌فرین ئاشکرا بوو

به‌شی ئێران- نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌ توندی کاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین پیشان دا و وتی: داکۆکیی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئمپراتووری نیوعوسمانی خه‌یاڵی خاو و پووچه‌ڵه‌ و سیمای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ عه‌فرین ده‌رکه‌وت.

ڕه‌سووڵ خزری دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێس کردوووه‌ و تێدا تیشکی خستۆته‌ سه‌ر هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ عه‌فرین و وتوویه‌تی: سوپای تورکیا له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی نێوخۆی سووریا و عێراق به‌رده‌وام لایه‌نگری داعش بوووه‌ و داعشی په‌روه‌رده‌ کردوووه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: تورکیا سه‌نته‌ری ته‌ندروستی و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ داعش دابین ده‌کات و مه‌شقی تاوان و دڕندایه‌تیشیان پێ ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش گومانی تێیدا نییه‌ سه‌له‌فی ڕاسته‌قینه‌ی داعش هه‌ر تورکیایه‌.

خزری زیادی کرد: ئه‌وه‌ی داعش له‌ شه‌نگال و سووریا و مووسڵ و ته‌لعفه‌ر و ... کردی، تورکیا له‌ عه‌فرین ده‌ی‌کات به‌و ڕه‌فتاره‌شی سیمای دژه‌ مرۆڤی و دژه‌ ئیسلامیی تورکیا ئاشکرا بوو.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رله‌مان وتیشی: خولیای ئه‌ردۆغان بۆ پێکهێنانی ئیمپراتووری نیوعوسمانی خه‌یاڵی خاو و پووچه‌ڵه‌ و سیمای بێ ده‌مامکی تورکیا له‌ هێرشه‌که‌ی عه‌فریندا ده‌رکه‌وت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: تورکیا هه‌وڵ ده‌دات وه‌کوو داعش له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کاندا که‌شی دڵه‌ڕاوکێ و توقاندن دروست بکات به‌ڵام ئاگای له‌وه‌ نییه‌ کورد له‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ڕیشه‌یان کوتاوه‌ و به‌م تاوانانه‌ له‌ ناو ناچن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11312

Your Comment

You are replying to: .
captcha