به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا له‌سه‌ر پێشنیار و میواندارێتیی ڕووسیا له شاری سۆچی به‌ڕێوه چوو و کوردی سووریاش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین و گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا بۆ ئه‌و وڵاته بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.
چه‌نگیز چاندار توێژه‌ری میوان له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تورکیا له زانکۆی ستۆکهۆلم که 7 کتێبی له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نووسیوه بڕوای وایه کورد بهشدارنهبوویێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی دانیشتنه‌که‌ی سۆچی بوو که حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو.
ناوبراو له یادداشتێکدا که ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر بڵاوی کردۆته‌وه نووسیویه‌تی: نه‌ک هه‌ر پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) له دانیشتنه‌که‌دا نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریاش که تورکیا قبووڵی کردوون و له مه‌سعوود بارزانی نزیکن و ڕکابه‌ری PYDن له دانیشتنه‌که‌دا نه‌بوون.
حه‌مید ده‌روێش که‌سایه‌تییێکی به‌رجه‌سته‌ی کوردی سووریاش به‌رانبه‌ر به هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ناڕه‌زاییی ده‌ربڕی و بایکۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی کرد.
چه‌نگیز چاندار هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت: عه‌بدولباسیت سه‌یدا سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریا و که‌سایه‌تیی پاڵپشتیکراوی تورکیاش له دانیشتنه‌که‌دا به‌شداریی نه‌کرد و له ئۆپۆزیسیۆنی سووریی پاڵپشتیکراوی تورکیاش دابڕا.
ناوبراو له کۆتاییدا گوتوویه‌تی: له ڕاستیدا هیچ گرووپێکی کوردی سووری له دانیشتنه‌که‌ی سۆچیدا ئاماده نه‌بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment