کورد به‌شدارنه‌بووی سه‌ره‌کیی دانیشتنه‌که‌ی سۆچی بوو

به‌شی جیهان- چه‌نگیز چاندار ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت ئه‌و کورده‌ سوورییانه‌ی لای تورکیا قبووڵ‌کراون به‌شداری دانیشتنی سۆچی نه‌بوون و له‌ ڕاستیدا هیچ نوێنه‌رێکی کوردی سووری له‌ کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا به‌شدار نه‌بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا له‌سه‌ر پێشنیار و میواندارێتیی ڕووسیا له‌ شاری سۆچی به‌ڕێوه‌ چوو و کوردی سووریاش به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین و گڵۆپی سه‌وزی ڕووسیا بۆ ئه‌و وڵاته‌ بایکۆتی دانیشتنه‌که‌یان کرد.

چه‌نگیز چاندار توێژه‌ری میوان له‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی تورکیا له‌ زانکۆی ستۆکهۆلم که‌ 7 کتێبی له‌سه‌ر دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نووسیوه‌ بڕوای وایه‌ کورد به‌شدارنه‌بوویێکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی دانیشتنه‌که‌ی سۆچی بوو که‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوبراو له‌ یادداشتێکدا که‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر بڵاوی کردۆته‌وه‌ نووسیویه‌تی: نه‌ک هه‌ر پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) له‌ دانیشتنه‌که‌دا نه‌بوو به‌ڵکوو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریاش که‌ تورکیا قبووڵی کردوون و له‌ مه‌سعوود بارزانی نزیکن و ڕکابه‌ری PYDن له‌ دانیشتنه‌که‌دا نه‌بوون.

حه‌مید ده‌روێش که‌سایه‌تییێکی به‌رجه‌سته‌ی کوردی سووریاش به‌رانبه‌ر به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین ناڕه‌زاییی ده‌ربڕی و بایکۆتی ئه‌و دانیشتنه‌ی کرد.

چه‌نگیز چاندار هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت: عه‌بدولباسیت سه‌یدا سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریا و که‌سایه‌تیی پاڵپشتی‌کراوی تورکیاش له‌ دانیشتنه‌که‌دا به‌شداریی نه‌کرد و له‌ ئۆپۆزیسیۆنی سووریی پاڵپشتی‌کراوی تورکیاش دابڕا.

ناوبراو له‌ کۆتاییدا گوتوویه‌تی: له‌ ڕاستیدا هیچ گرووپێکی کوردی سووری له‌ دانیشتنه‌که‌ی سۆچیدا ئاماده‌ نه‌بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11292

Your Comment

You are replying to: .
captcha