یه‌كه‌م ڕۆبۆتی ئاماده‌كاری قاوه‌ له‌ ژاپۆن

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- له‌ ژاپۆن كافه‌یێكی نوێ‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كارانی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ له‌و كافێیه‌ رۆبۆتێكه‌ نه‌ک مرۆڤ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆبۆته‌كه‌ ناوی "سویار"ه‌ و كافێیه‌كه‌ش له‌ ناوچه‌یێكی ناوه‌ڕاستی شاری تۆكیۆی ژاپۆنی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوی نراوه‌ "كافێیه‌كی سه‌رنجڕاكێش".

له‌و كافێیه‌دا ڕۆبۆتی "سویار" له ‌جێگه‌ی هه‌موو كارمه‌ندانی قاوه‌خانه‌یێكی ئاسایی هه‌ڵده‌ستێت به ‌ئاماده ‌كردنی قاوه ‌و پێشكه‌شی سه‌ردانی‌كه‌رانی ده‌كات.

"سویار" له ‌كاتی چوونی هه‌ر كه‌سێک بۆ قاوه‌خانه‌كه‌ لێی ده‌پرسێت ئایا ده‌ته‌وێت قاوه‌یێكی به‌له‌زه‌ت بخۆیت و دواتر قاوه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.

له‌و قاوه‌خانه‌یه‌ كه‌ تێدا ئه‌و ڕۆبۆته‌ قاوه‌ ئاماده‌ ده‌كات نرخی هه‌ر قاوه‌یێک 320 یه‌نی ژاپۆنییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ 3 دۆلاری ئه‌مریكی‌ و بۆ ئاماده‌ كردنی هه‌ر قاوه‌یێک ته‌نیا یه‌ک ده‌قیقه‌ی پێویسته‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11289

Your Comment

You are replying to: .
captcha