ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێم ته‌رخان کراوه‌ ته‌نها له‌سه‌دا 50ی پێویستی داراییی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ماجد شه‌نگالی له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوه‌ ته‌نها له‌سه‌دا 50ی پێداویستیی داراییی هه‌رێم دابین ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ش تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌بێت پێویسته‌ شایسته‌ دارایییه‌کانی هه‌رێم هه‌مان 17 له‌سه‌د بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌کوو شایسته‌داراییی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق ته‌رخان کراوه‌ ته‌نها نیوه‌ی پێداویستییه‌کانی ئێستای هه‌رێم دابین ده‌کات.

ناوبراو زیادی کرد: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم هیچ ناکات.

شه‌نگالی داوای له‌ عه‌بادی کرد تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌دراوه‌ پشکی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11282

Your Comment

You are replying to: .
captcha