کوردپرێس: پڕۆژهیاسای بودجهی 2018ی عێراق له قهیرانی توندی ئابووریی ههرێمی کوردستان بۆته موتهکەی کورد و نوێنهرانیان له پهرلهمانی عێراق. لهو بودجهیهدا پشکی ههرێمی کوردستان بهپێچهوانهی ساڵانی ڕابردوو دابهزینی زۆری بوووه و لهسهدا 17 بۆ 12 دابهزیوه. له ناڕهزایهتی دهربڕین بهو پڕۆژهیاسایه، فراکسیۆنه کوردستانییهکانی پهرلهمانی عێراق دانیشتنهکانی پهرلهمان بهتایبهت هاوپهیوهند به موناقشهی بودجهی بایکۆت کردوووه.
ڕۆژی پێنجشهممهی ڕابردوو، حهیدهر عهبادی سهرۆکوهزیرانی عێراق بۆ بهرهڤانی له پڕۆژهیاسای بودجه دهوڵهت خۆی له پهرلهمان ئاماده بوو، بهڵام ئهو کۆبوونهوهیه له لایهن کوردهکانهوه بایکۆت کرابوو و عهبادی تا کۆتاییی ئهو ڕۆژه دوو کۆبوونهوهی لهگهڵ نوێنهرانی کورد بهڕێوه برد. چهندین ههواڵی دژ بهیهک لهو کۆبوونهوه به میدیاکان ڕاگهیێندرابوو. کوردپرێس بۆ ئاگاداریی له تهوهرهکانی کۆبوونهوهکه و ههڵوێستی دوو لا و ئهو کێشانه که کوردهکان له پڕۆژهیاسای بودجه و سیاسهتهکانی دهوڵهتی بهغدا له بهرانبهر ههرێمی کوردستان ناوی لێدهبهن و بژاردهی کوردهکان، دیمانهیێکی لهگهڵ ئهشواق جاف نوێنهری پارتی دیموکراتی کوردستان له پهرلهمانی عێراق ئهنجام داوه. دهقی دیمانهکه بخوێنهرهوه:
کوردپرێس: تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان لەگەڵ عەبادی چی بوو ئەنجامەکەی بە کوێ گەیشت؟
ئەشواق جاف: تەوەرەکەی بوودجەی هەرێمی کوردستانە، تەواوی فراکیسۆنە کودرستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق یەک هەڵویستیان هەبوو، نۆ خاڵی پێشوەختمان پێشکەشی عەبادی کرد، دەرەنجامەکەی ئەوە بوو کە ئەو لە سەر ڕای خۆی سوور بوو و نیەتێکی نییە بۆ چارە سەر کردنی ئەو خاڵانە. بە بەڵگەشەوە کە ئەو ئامادە نەبوو بێتە ناو پەرلەمان یان کۆبوونەوە بکات لەگەڵ نوێنەرانی کورد.
کوردپرێس: ئەو نۆ خاڵە کە ئێوە پێشکەشی عەبادیتان کردووە چییە؟
ئەشواق جاف: یەکەم شت پشکی 17% هەرێمی کوردستانە کە کوردستان موستەحەقی زیاتر لەوەیە، ئەو دەڵێت من بەپێی مەحروومییەت و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان حسێبی دەکەم لە کاتێکدا کە سەرژمێری نەکراوە و هەموو ساڵێک ئێمە دەڵێین کە حکوومەتی عێراقی دەبێت سەرژمێری ئەنجام بدات، ئەوان بە هۆکارێکی سیاسی نەیانویست و نایانەوێت؛ بۆ پرسی مەحروومییەتیش ئەو لە بیری چووە کە هەرێمی کوردستان لە سەر دەستی سەدام پێش 2003 وێران کرا هەموو گوندەکانی خاپوور کارن، مافی هەموو خەڵکەکەی خورا بۆیە هەژارییێکی زۆری تیایە، دوای 2003 هەمان ئوسلووبیان بە کار هێنا بە ڕزینی مووچەی خەڵکی کوردستان لە مانگی 2ی 2014، کە واتە ئەگەر بەپێی مەحروومییەتیش بێت هەرێمی کوردستانیش هەر مەحروومییەتی هەیە. ئەو هەنگاوەی عەبادی نادەستوورییە. بە نسبەتی هێزی پێشمەرگە دەڵێت تەنها بەشێکی لە هێزی زەمینیی عێراق تەنها مووچەی پێدەدرێت کە واتە نە تەسبیح نە تەجهیز، لە کاتێکدا لە ساڵێک چەنها ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ کڕینی چەک و بۆ هێزی ناوخۆ و هێزی بەرگری، حەشدی شەعبی و جەیشی عێراقی. لە کاتێکدا پێشمەرگە بە هیچ شێوەیێک چەکی پێ نادرێت. ئەو ئەڵێت بەشێکی هێزی زەمینیی عێراقی ئایا هێزی زەمینیی پێشمەرگەی کوردستان کە چەندها ساڵ خەباتی کردووە تەنها 20 هەزار کەسە، ئەمە بە ڕاستی کارەساتە ئەمە ئینکار کردنی مافی هێزی پێشمەرگەیە. کە شەڕی دیکتاتۆریەت و شەڕی داعشی کردووە. خاڵێکی تر مەسەلەی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە کە بە ڕاستی کارەساتێکی ئابوورییان بە سەر هاتووە لە بەر پێشێل کردنی مافەکانیان لە لایەن عەبادییەوە. خاڵێکی دیکە بوودجە حەکیمەش کە دەرمانە و بوودجەی بەشی خوراک و هەر هەمووی کەم کردووەتەوە، خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە هەڵەبجە بوودجەی بۆ دانەنراوە. ئەمانە بەشێکن لەو هەموو پێشێلکارییێک کە لە ناو ڕەشنووسی بوودجەی دەوڵەتی عێراقی بۆ ساڵی 2018 کراوە. ئەمە پێشێلکارییێکی سیاسییە کە لە مادەی 117ی دەستووری عێراقی کە ئیعتیرافی کردوووە بە بوونی هەرێمی کوردستان وەکوو کەیانێکی سیاسی کە عەبادی ئەوەشی پێشێل کردوووە و ناوی هەرێمی کوردستان وەکوو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هێناوە.
کوردپرێس: کاردانەوەی عەبادی هەمبەر داواکارییەکان چی بوو؟
ئەشواق جاف: ئەو بەردەوامە لە سەر هەڵویستی خۆی. وەکوو ئاماژەم پێکرد بە نسبەتی 17%کە دەڵێت بە هیچ شێوەیێک نایکەم و ئیعتیماد دەکەم لە سەر مەحروومییەت و ڕێژەی دانیشتووان. لە بارەی هێزەکانی پێشمەرگە و مافی جووتیارانیش بە هەمان شێوە لە سەر قسەی خۆیەتی و هیچ بەڵێنی نەدا لە سەر پێدانی مافەکانیان و لە خاڵەکانی دیکەشدا وەکوو ئاماژەم پێکرد سوورە لە سەر ڕای خۆی و بە هیچ شێوەیێک بەڵێنێکی نەدا بۆ چارەسەر کردنی ئەم خاڵانە.
کوردپرێس: ئایا لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە لە سەر پێکهێنانی کۆمیتەیێک بۆ تاوتوێ کردنی بابەتەکان؟
ئەشواق جاف: بە نسبەتی مەعاشی فەرمانبەران ئێمە چاوەڕێی نەتیجەی ئەو کۆمیتەیەین، کە واتا ئەمە تەناقوزێکە لە نێوان لێدوانەکانیان، خەڵک مافی خۆی دەوێت ئەوە منەت نییە کە دەیکات بەسەر فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستان. ئەمە مافی هەرێمی کوردستان بۆیە ئەمە تەنها بەسەر کردنی کاتە وە شەڕێکی دەروونی لەگەڵ فەرمانبەری هەرێمی کوردستان ئێستا دەیکات و هیچ نیازێکی ڕاستەقینەی نییە بۆ پێدانی مافی هەرێمی کوردستان. ئەوە من عەلاقەم نییە بە هەندێک کەس کە دەڵێن بەڵێنی داوە و کۆمیتەیە و شتێک لەسەر عەرزی واقێع چی دەبێت خەڵک ئەوە دەبینن خەڵک نەتیجە دەوێت نەکوو کۆمیتە دوای کۆمیتە و هیچ سوودیشی نییە. ئەوە چەندها مانگە کۆمیتەی تەشکیل کردووە کوا نەتیجەکەی؟ ئەوان دەڵێن ئێمە ئیشەکەمان تەواو کردووە ئەویش دەڵێت چاوەڕێی تەواو کردنی ئیشەکەیانم نموونەیێکی ئەو بابەتە ئەوەیە کە ئەو دەڵێت جووتیاران دەبێت وردبینیان بۆ بکرێت، باشە پێش چەندها مانگ لیژنەی دارایی عێراق وردبینیی کرد بۆ لیستەکان و لیستەکانیشی مۆر کرد، لە کاتێکدا پێم وت وردبینی کراوە ئەڵێت نەکراوە. لە کۆبوونەوەی دوای وردبینییەکە ؛ نازانم ئەمە مەبەستیەتی کە خۆی بڵێت نازانم یا خۆی نازانێت یان چییە مەوزووع؟ لە سەر ئەساسی ئەم کەیسە تا ئێستا مافیان ناداتێ.
کوردپرێس: ئێوە لە نزیکەوە ئاگاداری هەموو بابەتەکانن، پێتان وایە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم قۆناغەدا بە یاری کردن بە کارتی بوودجە بە دوای چیدا دەگەڕێت؟
ئەشواق جاف: من دەڵێم نەتەنها بە سەر بردنەوەی کاتەکەیە تا هەڵبژادرنی عێراق بەڵکوو یارییێکە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کە هەدەفێکی سیاسی لە پشتە کە بە ڕاستی هەموو ئامانجەکەیان ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان دڵسارد بن نسبەت بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە یەک دووهەمیش ئەوەیە کە هەدەفی هەڵبژادنە کە دەنگ بە دەست بێنێت. کە خۆی وەکوو پاڵەوانێک پیشان بدات کە توانیویەتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێنێت بۆ ئەوەی دەنگ کۆ بکاتەوە لە کاتی هەڵبژادرن بەڵام هەر دووی ئەمە شتێکی خراپە و خەڵکی کوردستان کە لە 2014 تا ئێستا پشتی هەرێمی کوردستانی گرت و سەبری هەبوو پێم وانییە بێڵێت ئەو پیلانەی ئەوان سەر بگرێت. کاتی ئەوە هاتووە حکوومەتی ئیتیحادی مافی خەڵکی کوردستان بدات، چی تریش بیر لەوە نەکەن کە خەڵکی کوردستان حکوومەتەکەی خۆی بڕووخێنێت. خەڵکی کودرستان دەزانن کە هۆکاری بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستانە و دەیشزانن پیلانی عەبادی و مالیکی چی بوو لە ڕابردوو و لە ئێستاش بۆیە بەڕاستی کۆمەڵگەی نێوە دەوڵەتی دەبێت (ئەو کۆمەڵگەیە کە ئیسباتی کرد کە نە دەزانێت مافی مرۆڤ چییە و نە یاسای نێوە دەوڵەتی چییە) بێدەنگ نەبێت لە بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکارییە، کە بە داخەوە ئێستا بێدەنگن و مافی مرۆڤ تەنها وەکوو دروشمێک بە کار دەبن. بۆیە دەڵێم نە مافی مرۆڤ هەیە تەنها دروشمە کە حکوومەتی عێراقی بە کاری دێنێت و هەروەهاش ئەو وڵاتە زلهێزانە کە خۆیان یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤیان نووسیوە جارێکی تر باشی مافی مرۆڤمان بۆ نەکەن چوونکە لە سەر عەرزی واقیعدا ئیسبات کرا کە تەنها دروشمێکە کە بە کاری دەهێنن، لە کاتێک دا کە خۆیان پێویستیان پێیەتی نە کاتێک کە پێشێلکارییێک هەیە لە هەر گهشەیێک لە جیهان و بە تایبەت لە کوردستان کە ئێستا بەغدا زۆر زۆر پێشێلکاریی مافی خەڵکی کوردستان دەکات بەڵام بە هیچ شێوەیێک بەرگریی لە مافی خەڵکی کوردستان ناکەن.
کوردپرێس: بۆ ئەوەی کە عەبادی ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێویستی بە کورد هەیە ئایا لە سەر ئەوە قسە کراوە؟ یا عەبادی بێ منەتە هەمبەر دەنگی کورد و پشتی بە لایەنەکانی دیکە بەستووە؟
ئەشواق جاف: بە داخەوە ماڵی کورد یەکڕیز نییە، خۆشبەختانە لەسەر مەسەلەی بوودجە یەک دەنگ و یەک هەڵویستن. بۆیە من دەڵێم کە ئەگەر بەردەوام بن لە یەک دەنگی و یەکڕیزی لە سەر بوودجە لەوانەیە ئێمە بتوانین ئەگەر نۆ خاڵەکەش بە دەست نەهێنین بوودجەی پێشمەرگە و فەرمانبەران بە دەست بێنین. مەسەلەی هەڵبژاردنەکانیش ئەو دەیهەوێت یەکەمجار دەنگ بێنێت، ئەو خۆی بە پاڵەوانی یەکەمی عێراقی دەزانێت ئەو وتی ئەو سەرکەوتنەیە هەمبەر داعش بە تەنیا خۆی بە دەست هێناوە لە بیری چووە پێشمەرگە هاوکار بوو لە بیری چوو کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوکار بوو و ئەو تەنها خۆی بە پاڵەوانی عێراق دەزانێت. بۆیە دەیهەوێت نەتیجەی پاڵەوانێتییەکەی خۆی بە دەست بێنێت. ئەو وا دەری دەخات بۆ شەقامی عێراقی کە لە سەر هەرێمی کوردستان سەرکەوتووە کە واتە ئەو دوو جار پاڵەوانێتی بەدەست هێناوە و ئەیەوەێت بەرهەمەکەی بە دەست بێنێت لە هەڵبژادرن. ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیعترافیان دەکرد بە یاسا دەبوایە ئەوەیان لێ قبووڵ نەکردایە. بەڵام بەداخەوە ئەوانیش بێ دەنگییان هەڵبژادروە و هەندێک جار پشتگیریی لە عەبادی دەکەن لە سەر هەرێمی کوردستان.
کوردپرێس: ئەگەر عەبادی لە سەر هەڵویستەکەی خۆی سوور بێت، وەکوو لایەنی کوردی چ هەڵویستێکتان دەبێت؟
ئەشواق جاف: بایکۆتی دانیشتنەکانی دەکەین و ئەوە شکانێکی ترە بۆ کۆمەڵگای نێوە دەوڵەتی کە ئەوان لایەنگری کەسێکن کە پێشێلکاری دەستوورە و پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتییە و پێشێلکاریی مافی خەڵکی عێراقیش دەکات.
کوردپرێس: ئا کورد بژاردەی کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسیدا هەیە؟
ئەشواق جاف: ئەمە پێشتر باس کرا بوو پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیان کرد و وتیان ئەگەر هەموو شتێکمان تاقی کردەوە و سەرکەوتوو نەبووین یەک لەو بژاردەیانە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسییە.
دیمانه: حهسهن ساڵحی
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment