بێ به‌ڵێنی ئه‌مریکییه‌کان له‌ به‌رجام ئاشکرایه‌

به‌شی ئێران- حه‌سه‌ن نه‌ورۆزی ده‌ڵێت: بێت‌و بێ‌به‌ڵینییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌مبه‌ر به‌رجام درێژه‌ی هه‌بێت ئێرانیش هه‌ڵوێستێکی جیدی وه‌رده‌گرێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دادی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ی کرده‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکی سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام و وتی: ئێران و 1+5 به‌ ئاشکرا دانوستاندنیان ئه‌نجام داوه‌ و زاڵ بوون به‌ سه‌ر ته‌وه‌ری گفتوگۆکانیاندا و دواجاریش له‌ سه‌ر پرسی ناڤۆکی ڕێککه‌وتوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانیش هه‌ر له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌دا بوووه‌.

پاشان وتیشی: هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بووی دانوستاندنه‌که‌ بۆیان ڕوونه‌ که‌ ئێران پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی خۆیه‌تی و به‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆ گه‌مارۆدانی که‌سایه‌تی و داموده‌زگا و کۆمپانیاکانی ئێران ڕوویان کردۆته‌ بیانوی نائه‌تۆمی.

له‌ درێژه‌دا نه‌ورۆزی ئاماژه‌ی کرد ئه‌مریکییه‌کان یاسای "ئایسا"شیان درێژ کرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکارێک بۆ دوورگرتنی زۆربه‌ی وڵاتان له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ ئێران. ئه‌ورووپییه‌کانیش ته‌نها هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و باس له‌ باشییه‌کانی به‌رجام ده‌که‌ن به‌ڵام به‌ کرده‌وه‌ دژ به‌ وته‌کانی خۆیان ڕاده‌وه‌ستن.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دادی مه‌جلیس ئاشکرای کرد: به‌پێی ناوه‌رۆکی به‌رجام ئێران له‌ بری ده‌ستبه‌رداربوون له‌ هه‌ندێک چالاکیی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌تۆمی وه‌کوو وزه‌خانه‌ی ئه‌راک ده‌بوو له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری و پێوه‌ندیی ئابووری، پێوه‌ندیی بانکی و سوئیفت و هتد به‌رهره‌مه‌ند ببێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی ترسی ئه‌ورووپییه‌کان له‌ ئه‌مریکا ئه‌م هه‌له‌ تا ئێستا بۆ ئێمه‌ نه‌ڕه‌خساوه‌.

نوێنه‌ری ڕوبات که‌ریم باسی له‌وه‌ش کرد: ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا ته‌نها خه‌ریکن کات له‌ ئێران ده‌گرن و فه‌ڕه‌نساش وه‌کوو پۆلیسێکی خراپ له‌ ڕه‌وتی دانوستاندنه‌که‌دا ئاماده‌ بوو و ئێستاش باس له‌ دانوستاندنی مووشه‌کی ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ فه‌ڕه‌نسا خۆی ده‌ورێکی ئه‌وتۆی بوووه‌ له‌ هاوکاریی سه‌ربازی و مووشه‌کی بۆ سه‌دام له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی سه‌پێندراودا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11239

Your Comment

You are replying to: .
captcha