به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێرشی ئاسمانی و زه‌وینیی تورکیا دژی کورده‌کانی سووریا له عه‌فرین سێهه‌مین حه‌فته‌ی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت. به وته‌ی کارناسان، تورکیا به‌وه‌شه‌وه که له بوردومانی ئاسمانی و که‌ره‌سته سه‌ربازییه پێشکه‌وتووه‌کان و تانک و ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌کان که‌ڵکی وه‌رگرتوووه، له عه‌فرین پێشڕه‌وی که‌میان بوووه. به‌رپرسانی تورکیا هۆشدار ده‌ده‌ن هێرشه‌کانی خۆیان به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ده‌به‌ن که تورکیا ئه‌وه به هێڵی سووری خۆی ده‌زانێت و له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتدایه. هێزه ئه‌مریکییه‌کان که له پاڵپشتی له هێزه کوردییه‌کانی سووریا ده‌که‌ن له مه‌نبه‌ج جێگیرن و مه‌ترسیی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌یه.
به‌وه‌شه‌وه کارناسانی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ئاوڕدانه‌وه له بوونی هه‌ستیارییه‌کان له مه‌نبه‌ج دوور له چاوه‌ڕوانی ده‌زانن ئه‌و شاره پاش عه‌فرین ئامانجی دیکه‌ی تورکیا له سووریا بێت.
ستیڤێن کۆک شڕۆڤه‌کارێکی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له په‌یمانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان بۆ که‌ناڵی هه‌واڵیی پی.بی.ئێسی وت: گومانی هه‌یه تورکیا مه‌ترسیی پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریکییه‌کان له مه‌نبه‌ج قبووڵ بکات و هێرش بکاته سه‌ری.
ناوبراو پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ مه‌نبه‌ج فشه‌یه و چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه هێرش ده‌کاته سه‌ر مه‌نبه‌ج.
هه‌روه‌ها فرێدریک هۆف به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕه‌فێق حه‌ریری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ته‌نیا به دوای ئامانجی تایبه‌تی سیاسییه و نایه‌وێت هێزه ئه‌مریکییه‌کان بخاته مه‌ترسییه‌وه. ناوبراو پێی وایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کورده‌کان له عه‌فرین زهربریان به‌رکه‌وێت تورکیا له شوێنێکی تر له سووریا ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانی خۆیان. مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه له‌وه دایه که له سه‌ر دۆخی سووریا کۆنتڕۆڵمان نه‌مێنێت.
بڵند عه‌لیڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی تورکیا له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیک پێی وایه هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر سووریا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رته‌سکه به‌ڵام هیچ نیشانه‌یێک بوونی نییه که ئه‌ردۆغان بیه‌وێت ئۆپه‌راسیۆن ڕابوه‌ستێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment