مەهاباد، کاندیدی پێتەختی کتێبی ئێران

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- مەهاباد بە بۆنەی چاپی 16 بابەت کتێب لە ساڵێکدا گەیشتە ڕیزی 20 کاندیدی کۆتایی پێتەختی کتێبی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەڕێژیی فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ناوی 20 کاندیدی کۆتایی پێتەختی کتێبی ئێرانی ڕاگەیاند کە شاری مەهاباد لە ڕیزی ئەو 20 شارەدایە.

لە نێوان ئەو 20 شارەدا یەک شار وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران و چەند شاری دیکەش وەکوو شاری خولقێنەر لە پەرەپێدانی کتێب خوێندندا دەناسێندرێن.

لەم بارەیەوە قادر مورادی سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەهاباد ڕۆژی شەممە 14ی ڕێبەندان ڕایگەیاند مەهاباد بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو شارەدا بۆ هەلبژادرن وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران کاندید بووە.

ناوبراو زیادی کرد لە سێ خولی پێشوودا شارەکانی نەیشابوور، ئەهواز و بووشێهر نازناوی پێتەختی کتێبی ئێرانیان بە دەست هێناوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11220

Your Comment

You are replying to: .
captcha