سوپای تورکیا: شارۆچکه‌ی به‌لبه‌ل کۆنتڕۆڵ کرا

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند شارۆچکه‌ی به‌لبه‌لی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکووری ڕۆژئاوای عه‌فرین.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیاوه‌ ده‌رکه‌وتوون هێزی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا سه‌نته‌ری شارۆچکه‌ی به‌لبه‌لی کۆنتڕۆڵ کردوووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ باکووری ڕۆژئاوای عه‌فرین.

ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ زیادی کرد: پاش کۆنتڕۆڵ گوندی "عه‌لی کار" له‌ باکووری ڕۆژئاوای عه‌فرین هێزی سوپای تورکیا به‌ره‌و شارۆچکه‌ی به‌لبه‌ل پێشڕه‌وییان کرد و شارۆچکه‌که‌یان له‌ کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ده‌رهێنا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی مللییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11217

Your Comment

You are replying to: .
captcha