سەرۆککۆماری ئێران: یەک لە سەر سەر سێی ئێرانییەکان پارەی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ خەرج دەکرێت

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی لەبارەی کێشەکانی تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و دەرکردنی ڕێنماییی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی پەتای کۆرۆنا یەک لە سەر سێی هاووڵاتییان پارەی یارمەتیی تایبەت بەو پەتایە وەردەگرن.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 28ی گەڵاڕێزانی 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە دانیشتنی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەو یاسایە کرد کە بڕیارە لە ڕۆژی شەمەوە تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران جێبەجێ بکرێت و داخران و سنووردارکردنی چالاکیی بەشێکی زۆر لە جەماوەری کۆمەڵگا دەگرێتەوە.

ڕۆخانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند بڕیاریان داوە بە بڕی 100 هەزار تمەن بۆ یەک لە سەر سێی هاووڵاتییان تەرخان بکەن کە بە هۆی سنووردارکردنی چالاکییەکان لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا زیانیان لێکەوتووە.

ڕۆحانی گوتیشی دەوڵەت هەوڵ دەدات ئازار و سەختیی ئابووریی ژیانی هاووڵاتییان کەم بکاتەوە و لەم قۆناغەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە هاوکات دەوڵەتی ئێران لە ژێر گوشاری سزای ئابووریی ئەمریکادایە هەموو دەرفەتەکان بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی باری ژیانی هاووڵاتییان سووک بکەن.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دژی ئێران کرد و ڕاشیگەیاند دەوڵەتی ئایندەی ئەمریکا ناچارە سزاکان هەڵبوەشێنێتەوە و دەرفەتێک دەڕەخسێت بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری.

News Code 112

Your Comment

You are replying to: .
captcha