به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت له لێدوانێکدا تیشکی خسته سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 و گوتی: به گوێره‌ی بڕگه‌ی 14 ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ خه‌رج کردنی یارانه‌ی نه‌ختینه له‌به‌رچاو گیرابوون نزیک به 23 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بوو که کۆمیسیۆنی ته‌لفیق 7 هه‌زار میلیارد تمه‌نی پێ زیاد کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی یاسای یارانه‌کان و سڕینه‌وه‌ی ناوی بنه‌ماڵه‌ی پڕداهات، ده‌وڵه‌ت کێشه‌ی بۆ دروست بوو سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته درێژه پێ بدات.
ناوبراو زیادی کرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یێکی ڕوون و دیار نییه که بزانن به چ شێوازێک چینی پڕداهاتی کۆمه‌ڵگا ناویان له لیستی وه‌رگیرانی یارانه‌دا پاک بکرێته‌وه شێوازی پێدان یان پێنه‌دانی یارانه بۆ ساڵی 97یش به هه‌مان شێوازی ساڵی 96 ده‌بێت.
نه‌وبه‌خت ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ده‌وڵه‌ت ساڵی 96یش ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێ درابوو یارانه‌ی 24 میلیۆن که‌س ببڕێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر فرمووڵ و ستایلێکی گونجاو نه‌بێت و بمانه‌وێت به بێ به‌رنامه و پلان گیرفانی 80 میلیۆن که‌س بپشکنین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کێ پاره‌ی هه‌یه و کێ نییه‌تی ئه‌وه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment