ڕه‌شنووسی بودجه‌ی عێراق داوای کورد و سوننه‌ قبووڵ ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌ره‌فات که‌ره‌م ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ ده‌بێت و به‌و شێوازه‌ ده‌یهه‌وێت وای بنوێنێت قاره‌مانه به‌ڵام دیاره‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق داوای کورد و ئه‌هلی سوننه‌ جێبه‌جێ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فوراتی وتوووه‌: وه‌ڵامه‌کانی عه‌بادی له‌ دانیشتنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مان بۆ پرسیاره‌کانی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 قه‌ناعه‌تی پێ نه‌کردین و وێ‌ده‌چێت ناوبراو ته‌نها هاتبوووه‌ نێو دانیشتنه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی وای بنوێنێت قاره‌مانه‌.

که‌ره‌م گوتیشی: ئێمه‌ ڕامان‌گه‌یاندوووه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان بۆ موناقیشه‌ کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 به‌م ستایله‌ی ئێستاوه‌ به‌شداری ناکه‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: عه‌بادی به‌ که‌له‌ڕه‌قی پێداگره‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌.

عه‌ره‌فات که‌ره‌م جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ یه‌ک له‌ خراپترین پڕۆژه‌یاساکانی عێراقه‌ چوونکه‌ داوای کورد و سوننه‌ و پارێزگاکان جێبه‌جێ ناکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11192

Your Comment

You are replying to: .
captcha