کوردپرێس- ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردوووە، بەشێکی دیکەیان لەو بینایانەدا ماونەتەوە کە پێشتر تەقێندراونەتەوە و ئەوانەشی کە ماڵەکانیان ژێر زەمینی هەیە تیایاندا دەمێننەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە مەترسیی بۆردومانەکان بپارێزن.
سی ئێن ئێن لەبارەی شەڕ و پێکدادانی نێوان شەڕڤانان و هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانانەوە لێدوانی لە هێڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وەرگرتوووە کە ناوبراو ستایشی شەڕڤانانی کردوووە لە بەڕەنگاربوونەوەی هێزەکانی تورکیادا.
وتووشیەتی: هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنەکەیان چاوەڕوانکراو بوووە و چوونکە بەشێکن لە پڕۆژەیێکی دیموکراتی و دەیانەوێت کۆتایی بە قەیرانەکانی سووریا بهێنن و تورکیاش دەیەوێت قەیران و ناکۆکییەکان لە سووریا بەردەوام بێت.
سوپاى تورکیا لە ڕۆژی ٢٠ى کانوونی دووهەمی ٢٠١٨وە هێرشى کردوەتە سەر کانتۆنی عەفرین و لەو کاتەوە تا ئێستا چەندین شەڕى قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپاى تورکیا لە سنوورەکانى ئەو کانتۆنەدا ڕوویان داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment