کوردپرێس- ئەو وتانەى عەبادى لەمیانەى کۆبوونەوەیێکیدا هات لەگەڵ ئارام شێخ محەمەد و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەندراوێکى نووسینگەى ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کورد لە چەند تەوەرێکدا سەرنجەکانیان چِڕ کردەوە کە دیارترینیان ڕێژەی پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراق، مووچەی فەرمانبەران، دیارینەکردنی پشکێکی تایبەت بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، شایستە داراییەکانی جوتیاران، شایستە دارایی و ئیمتیازاتەکانی پێشمەرگە، کێشەی ئاوارەکان و دۆخی قەزای خورماتوو و قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتوان، چارەسەرکردنی کێشەی فڕۆکەخانەکان، ئەنجام دانی ئاڵۆگۆڕی ئیداری لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و پرسی پترۆدۆلار بۆ کەرکووک و گواستنەوەی میلاکی مامۆستایان و کێشەکانی تری شارەکە و چەند تەوەرێکی تر.
ئاماژە بەوەش دراوە، لەبارەی ڕێژەی پشکی ھەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد ڕێژەی لە سەدا ١٧ بە رێککەوتنى سیاسی دیارکراوە و ئەو ھەوڵی ھێنانەدی دادپەروەری دەدات بۆ تەواوی خەڵکی عێراق نەک سزادانی ھەرێم.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران، عەبادى دڵنیایی دایە نوێنەرانی کورد کە پابەندە بە خەرجکردنی موچەی تەواوی فەرمانبەرانی ھەرێم، جەختیشی کردەوە بەنیازبون مووچەی دوو بۆ سێ مانگی ھەرێم بدەن بەڵام کێشەی گەورەی بەردەمیان ئەوە بوووە نەیانزانیوە لەسەر چ بنەمایێک دابەشی بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment