بەپێی هەواڵی کوردپرێس نووری مالیكی لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند "پرسی ریفراندۆم و جیا بوونەوەی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە، بۆیە ئێستا كورد بەشێكە لەپرۆسەی سیاسیی عێراق".
جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو سەرۆكایەتیی لیستی دەوڵەتی یاسا دەكات راشیگەیاند "بەهۆی ئەوەی كورد گەڕاوەتەوە بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، بۆیە بەكێشەی نابینم هاوپەیمانییان لەگەڵ بكەین".
مالیكی قسەی لەسەر لیستەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش كرد و رایگەیاند، نە ئەمریكا و نە سعوودییە مافی ئەوەیان نییە دەستوەردان بكەن، بۆ ئەوەی جارێكی تر عەبادی ببێتەوە سەرۆك وەزیران.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment