گرنگایەتیی بەڕێوەبردنی بەرنامەی شیاو بۆ لاوان بەمەبەستی لێکدانەوەی ئارمانجەکانی شۆڕش

بەشی کوردستان- سەرپەرشتی فەرهەنگیی ئیدارە وەرزش و لاوانی کوردستان ڕایگەیاند: 275 بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی لە پارێزگادا بە بۆنەی دەیەی فەجر بەڕێوە دەچێت و جەختی کردە سەر بەڕێوەبردنی بەرنامەی شیاو بۆ لاوان بەمەبەستی لێکدانەوەی ئارمانجەکانی شۆڕش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گەلاوێژ فەتاحی لە کۆبوونەوەی کۆتایی هاواهەنگی کردن بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی کومیتەی وەرزش و لاوان لە دەیەی فەجر کە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئیدارە و دامودەزگا پێوەندیدارەکانەوە بەڕێوە چوو وتی: ئیدارەی وەرزش و لاوان دەبێت بە مەبەستی لێکدانەوەی ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و پیشاندانی سەرکەوتنەکانی، بەرنامەی گونجاو و شیاو بۆ لاوانی پارێزگا بەڕێوە ببات.

ناوبراو زیادی کرد: بەمەبەستی ڕێگری کردن لە کاری دووبارە و باشتر بەڕێوەبردنی بەرنامەکان هەموو ئیدارە و دامودەزگاکان دەبێت چالاکییەکانی خۆیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کومیتەری وەرزش و لاواندا بەڕێوە ببەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11158

Your Comment

You are replying to: .
captcha