کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کان وه‌ده‌ست هاتوون له هێرشێکی په‌که‌که بۆ بنکه‌یێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی چۆکۆرجای پارێزگای جۆله‌مێرگ سه‌ربازێکی تورک کوژراو و 5ی دیکه بریندار بوون.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن په‌که‌که له چیای گۆڤه‌ن به مووشه‌کی زیره‌کی پێشکه‌وتوو هێرشیان کردوووه و برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای جۆله‌مێرگ گوازراونه‌ته‌وه و هێزی سوپای تورکیاش ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوانی له ناوچه‌که ده‌ست پێکردوووه.
سه‌رچاوه: CNN Turk
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment