هێرشێکی په‌که‌که‌ له‌ سنووری تورکیا کوژراوێک و 5 برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی تورکیا- له‌ هێرشێکی په‌که‌که‌ بۆ بنکه‌یێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی چۆکۆرجای پارێزگای جۆله‌مێرگ سه‌ربازێکی تورک کوژراو و 5ی دیکه‌ بریندار بوون.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان وه‌ده‌ست هاتوون له‌ هێرشێکی په‌که‌که‌ بۆ بنکه‌یێکی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی چۆکۆرجای پارێزگای جۆله‌مێرگ سه‌ربازێکی تورک کوژراو و 5ی دیکه‌ بریندار بوون.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن په‌که‌که‌ له‌ چیای گۆڤه‌ن به‌ مووشه‌کی زیره‌کی پێشکه‌وتوو هێرشیان کردوووه‌ و برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پارێزگای جۆله‌مێرگ گوازراونه‌ته‌وه‌ و هێزی سوپای تورکیاش ئۆپه‌راسیۆنێکی فراوانی له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ست پێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: CNN Turk

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11151

Your Comment

You are replying to: .
captcha