بهپێی ههواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: دوای سەردانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ بەغدا ئاستەنگەکان لە نێوان هەر دوو لا نەماون و هەر کاتێک پێویست بکات شاندی کوردستان دەچێتە بەغدا.
سەفین دزەیی سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان راگەیاند: بەم نزیکانە کۆمیسیۆن و پەرلەمان و حکوومەت لە بارەی ڕۆژی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە.
گوتەبێژی حکوومەت لە بارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا ڕایگەیاند: ڕەنگە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لەم مانگە ئەنجام بدرێت.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکوومەتی عێراق هیچ ڕوون کردنەوەیێکی نەداوەتە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوانە کردنی پارە لە بەغداوە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە پارەکە ڕەوانەی لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر کراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment