ماریا زاخارۆفا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شاری عه‌فرین ڕای­گه‌یاند، "هێرشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆپاراستنی وڵاتان له‌تیرۆر و مه‌ترسی گونجاوه".
زاخارۆفا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماره‌كان ئاماژه به بوونی سه‌دان هاووڵاتی ده‌ده‌ن كه بوونه‌ته قوربانیی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌عه‌فرین".
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كه بریتییه له "پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment