به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه ئێستا به سه‌ردانێک له ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ئاشکرای کرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆ كردوووه."
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "یه‌كێک له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و به‌م زوووانه گه‌شته ئاسمانییه‌کان ده‌ست پێده‌کاته‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنی کۆتایی کرد و وتیشی: ئێستاش رێككه‌وتنه‌كان به مه‌به‌ستی واژۆ کردن له به‌ر ده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقدان.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستانی 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment