ئەگەر دەوڵەت ناتوانێت یارمەتیی لێقۆماوانی کرماشان بدات با یارمەتی لە ئەفغانستان وەربگرین

بەشی ئێران/ کوردی- سەید قاسم جاسمی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فەرمیی پەڕلەماندا بە توندی ڕەخنەی لە دەوڵەت گرت برانبەر بە شێوازی تەعامول کردنی لەگەڵ لێقۆماوانی بوومەلەرزەی کرماشان و وتی ئەگەر دەوڵەت ناتوانێت یارمەتیی لێقۆماوانی کرماشان بدات با یارمەتی لە ئەفغانستان و عێراق وەربگرین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەید قاسم جاسمی نوێنەری خەڵکی کرماشان لە پەڕلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەی فەرمیی ئەمڕۆی پەڕلەماندا بە توندی ناڕەزاییی لە دۆخی لێقۆماوانی بوومەلەرزەی کرماشان دەربڕی و ڕایگەیاند: لەم سەرما و سۆڵەیەدا لە هەندێک لە خێوەتەکانی لێقۆماواندا دەبێت بە بەلەم هاتوچۆ بکەیت.

ناوبراو داوای لە دەوڵەت کرد لەوە زیاتر بەرانبەر بەو لێقۆماوانە خەمسارد نەبێت و دەستبەجێ هەنگاوی پێویست بۆ هەموار کردنەوەی دۆخی ژیانیان هەڵبگرێت و وتی: ئەگەر دەوڵەت ناتوانێت یارمەتیی لێقۆماوانی کرماشان بدات با یارمەتی لە ئەفغانستان و عێراق وەربگرین.

پاش بوومەلەرزەکەی کرماشان دەوڵەت بڕیاری هەندێک یارمەتی و ئاسانکاری و فریاکەوتنی بە خەڵکی ناوچەکە دا و لەو بوارەشدا هەندێک هەنگاوی پێویستی سەرەتایی هەڵگیرا بەڵام ئەوە چەندەمین جارە کە نوێنەرانی کرماشان و ناوچەکە بە توندی ڕەخنە لە دەوڵەت و دام و دەزگای جێبەجێکار دەگرن و داوا دەکەن بە هانای ئەو خەڵکە لێقۆماوەوە بچن.

پاش دەست پێکردنی وەرزی سەرما و بە تایبەت بەفر بارینی ئەم دواییە دۆخی لێقۆماوانی بوومەلەرزە و خێوەتنشینەکان زۆر نالەبار بوووە و پێویستیان بە فریاکەوتنی خێرا هەیە و دەوڵەت لە باری کار و باری بانکی و یارمەتیی بنەماڵەی لێقۆماوان بۆ دابین کردنی خانووبەرە یان لانی کەم کانێکس ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11068

Your Comment

You are replying to: .
captcha