بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید عەمار حەکیم ڕایگەیاند: "بۆ ئەوە هاتووین لەگەڵتان بین بە کورد و عەرەبەوە لە ڕیزێکی هاوبەشدا کە عێراقە و وڵاتی هەموومانە و قوربانیمان پێکەوە بۆ داوە".
ناوبراو وتیشی، "هێز لە دوورەپەرێزی و دابڕاندا نییە بەڵکوو لە پڕۆژەی دەوڵەتدایە کە بەغدا و پارێزگاکان و هەرێم پێکەوە بن، هێز لە هاوڵاتیبووندایە نەک تایفەگەری".
هەروەها حەکیم داوای دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی کرد لە عێراق. باسی لەوەش کرد "دەوڵەت بە حەساسیەت و هەڵچوون دروست ناکرێت بەڵکوو بەپەیوەندی هاوبەشی پێکهێنەرەکانی دەبێت".
هەروەها جەختیشی کردەوە "گەلی کورد قوربانی و باجی زۆری داوە لە مێژوودا بەهۆی سیاسەتی ڕژێمەکانی عێراقەوە و وتیشی، "لێرەوە لە سلێمانی خەبات و قوربانیدانەوە داوای یەکڕیزی دەکەم داوای بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوییە هاوبەشەکان دەکەم".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment