لای تیرۆریستانی پاڵپشتی‌کراوی ئه‌مریکا شیعه‌ و سوننه‌ فه‌رقی نییه‌

به‌شی ئێران- ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێکدا ڕایان‌گه‌یاند: ئامانجی ئه‌مریکا له‌ گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌فغانستان ئه‌وه‌یه‌ پاساو بۆ ئاماده‌ بوونی سه‌ربازیی خۆی له‌ ناوچه‌که‌ و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش بۆ ڕژێمی زایۆنی بهێنێته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی تیشکی خسته‌ سه‌ر جێگه‌ په‌نجه‌ی داعش له‌ تیرۆری سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و گوتیان: هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی تێکه‌ڵن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌و دامه‌زراوه‌ تیرۆریسته‌ ده‌که‌نه‌ داره‌ده‌ست بۆ تاوان و ئه‌سته‌م کردن دژ به‌ خه‌ڵکی سووریا و عێراق. ئه‌مڕۆکه‌ش پاش شکست هێنانی داعش له‌ ناوچه‌که‌ به‌نیازن ئه‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بۆ ئه‌فغانستان بگوازنه‌وه‌ و کوشتوبڕه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ش ده‌لاله‌ته‌ له‌سه‌ر پیلانه‌که‌ی ئه‌مریکا.

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادیان کرد: لای تیرۆریستانی پاڵپشتی‌کراوی ئه‌مریکا شیعه‌ و سوننه‌ فه‌رقی نییه‌ و خه‌ڵکی سڤیل به‌ هه‌موو ئایین و ئایینزایێکه‌وه‌ ده‌کرێنه‌ ئامانج.

به‌ڕێزیان گوتیشیان: ئه‌مریکا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ناوچه‌که‌ ڕۆژێک ئاسایش به‌خۆوه‌ نه‌بینێت و ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌خۆوه‌ سه‌رقاڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ به‌رهه‌ڵستکاریی هۆکاری تاوان و دیکتاتۆرییه‌ت واتا زایۆنیزم نه‌که‌نه‌وه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئامانجی دواییی ئه‌مریکایان به‌ دروست کردنی نائه‌منی له‌ ناوچه‌که‌ زانی و گوتیان: ئه‌مریکییه‌کان خۆیان هۆکاری نائه‌منین له‌ ئه‌فغانستان و ئه‌و تاوانانه‌ی به‌ ناوی ئایینزاوه‌ پێش 20 ساڵ له‌ ناوچه‌که‌ ڕووی دا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌مریکای تێدا بوووه‌ و ئێستاش به‌نیازن ناوچه‌که‌ نائه‌من بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ هه‌بوونی خۆیان له‌ ناوچه‌که‌ و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجی سیاسی و ئابوورییان بهێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11053

Your Comment

You are replying to: .
captcha