به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی تیشکی خسته سه‌ر جێگه په‌نجه‌ی داعش له تیرۆری سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و گوتیان: هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ی تێکه‌ڵن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی داعش ئه‌و دامه‌زراوه تیرۆریسته ده‌که‌نه داره‌ده‌ست بۆ تاوان و ئه‌سته‌م کردن دژ به خه‌ڵکی سووریا و عێراق. ئه‌مڕۆکه‌ش پاش شکست هێنانی داعش له ناوچه‌که به‌نیازن ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه بۆ ئه‌فغانستان بگوازنه‌وه و کوشتوبڕه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ش ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر پیلانه‌که‌ی ئه‌مریکا.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش زیادیان کرد: لای تیرۆریستانی پاڵپشتیکراوی ئه‌مریکا شیعه و سوننه فه‌رقی نییه و خه‌ڵکی سڤیل به هه‌موو ئایین و ئایینزایێکهوه ده‌کرێنه ئامانج.
به‌ڕێزیان گوتیشیان: ئه‌مریکا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ناوچه‌که ڕۆژێک ئاسایش به‌خۆوه نه‌بینێت و ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌که به‌خۆوه سه‌رقاڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رهه‌ڵستکاریی هۆکاری تاوان و دیکتاتۆرییه‌ت واتا زایۆنیزم نه‌که‌نه‌وه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئامانجی دواییی ئه‌مریکایان به دروست کردنی نائه‌منی له ناوچه‌که زانی و گوتیان: ئه‌مریکییه‌کان خۆیان هۆکاری نائه‌منین له ئه‌فغانستان و ئه‌و تاوانانه‌ی به ناوی ئایینزاوه پێش 20 ساڵ له ناوچه‌که ڕووی دا ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌مریکای تێدا بوووه و ئێستاش به‌نیازن ناوچه‌که نائه‌من بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ هه‌بوونی خۆیان له ناوچه‌که و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئامانجی سیاسی و ئابوورییان بهێننه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment