بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی باپیر پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتیی نوێی کۆمەڵ و هەڵبژاردنەوەی عەلی باپیر بە سەرۆکی نوێی کۆمەڵ کرد.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرکردایەتیی نوێی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان خواست.
شایانی باسە دوو رۆژی رابردودا، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆنگرەی چوارەمی خۆی بەڕێوەبرد، پاشگری ئیسلامیی لە ناوەکەی کردەوە و هاوکات پۆستی "ئەمیر"ی گۆڕی بە سەرۆک و جارێکی تر و بۆ چوارەمجار لەسەریەک عەلی باپیر بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment