خەیانەتکار ئەوەیە هێزەکانی وڵات لەگەڵ تیرۆریستان دەنێرێتە شەڕ

بەشی تورکیا- عێرەن ئێردم نوێنەری ئەستەمووڵ لە پارلەمانی تورکیا سوپای ئازادی سووریای بە "سەگەل" شوبهاند و وتی: خەیانەتکار بە نیشتمان ئەوەیە هێزە چەکدارەکانی وڵات لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی لە یەک بەرەدا دەنێرێتە شەڕ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عێرەن ئێردم نوێنەری ئەستەمووڵ لە پارلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا هەڵوێستێکی توندی هەمبەر سوپای ئازادی سووریا نواند و دەری‌بڕی: خەیانەتکار بە نیشتمان ئەوەیە هێزە چەکدارەکانی وڵات لەگەڵ گرووپێکی تیرۆریستی لە یەک بەرەدا دەنێرێتە شەڕ.

لە درێژەدا وتیشی: ئەم سوپای ئزادی سووریایە کێن؟ ئەم گرووپە چەتە کێن؟ کێهەن ئەم سەگەلە؟ کێ پەروەردەی کردوون؟ کێ وەهای لێکردوون؟

سەرچاوە: هابر ٧

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11041

Your Comment

You are replying to: .
captcha