بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی لە هەژماری خۆی نووسیویەتی، هیوادارم که ده‌زگای داد له کوردستان، به‌و بریاره دا بچێته‌وه که چه‌ند گیراوی ده‌ڤه‌ری بادینان به زیندان سزا دران.
ئاماژەی بەوەش داوە، هیوای ئه‌وه ده‌خوازم ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه ببێته هوکارێک بۆئه‌وه‌ی گیراوان بتوانن بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خانه‌واده‌کانیان.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج چالاکوانی بادینان سەپاند، ئەوەش کاردانەوە و نیگەرانی لێکەوتەوە و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هە‌رێمی کورستان پەیامێکی بڵاو کردەو و ڕایگەیاند بڕیارەکە دادگا دوا بڕیار نییە و بە وردی چاودێری دەکەن.
هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند کەیسی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان گومانی لای هاوڵاتیان دروست کردووە ئەوەش دە‌بێتە مایە‌ی لە‌کە‌دار کردنی ناو و ناوبانگی هە‌رێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment