دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی جیهان له‌ ژێر ئاودا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی ویلایه‌تی "كێنتانارۆ"ی مه‌كسیک توانییان گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی جیهان له‌ ژێر ئاودا بدۆزنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه‌ توێژینه‌وه‌یێكی زانستی له‌ ناوچه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ له‌ ماوه‌ی گه‌ڕان له‌ قه‌راغی ده‌ریاكانی ویلایه‌تی كێنتانارۆ شاره‌زایان و ژێرئاوگه‌ڕه‌كان توانیویانه‌ ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌ له‌ قووڵاییی 347 كیلۆمه‌تر بدۆزنه‌وه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێرئاوكه‌وتوو له‌ جیهاندا داده‌نرێت که‌ تا ئێستا دۆزرابێته‌وه‌ و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ نزیكه‌ی 10 مانگی خایاندوووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ "گێلێرمۆ دێ ئاندا" سه‌رۆكی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌بێته‌ گرنگترین ناوچه‌ی ژێرئاوكه‌وتوو له‌ جیهاندا و زۆرترین به‌ڵگه‌ و ماده‌ی كۆن له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌توانێت زانیارییان له‌سه‌ر كۆنترین دانیشتوووانی كیشوه‌ری ئه‌مریكا و مرۆڤی سه‌ره‌تایی بداتێ.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌دا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11024

Your Comment

You are replying to: .
captcha