به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 29ی جانیڤێریی 2018 دانیشتنه‌که‌ی سۆچی به به‌شداریی نوێنه‌رانی گرووپه جۆربه‌جۆره‌کانی سووریا ده‌ست پێده‌کات. شاندی به‌ڕێوه‌به‌ری دانیشتنه‌که ڕاگه‌یێندراوێکی ده‌ر کرد و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که 1600 نوێنه‌ری گرووپه جۆربه‌جۆره‌کان به کورده‌کانی سووریاوه له‌و دانوستانه‌دا له سه‌ر داهاتووی سووریا گفتوگۆ ده‌که‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌که نوێنه‌ری کورده‌کان، ئێزدییه‌کان، عه‌ره‌به‌کان و دیکه‌ی که‌مینه ئایینی و قه‌ومییه‌کان به‌شدارن. نزیکه‌ی له سه‌دا 95ی به‌شداربووانی ئه‌و دانیشتنه عه‌ره‌بن.
به وته‌ی هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک وه‌کوو نه‌ریتێکی کۆنی ڕووسیا به نان و نمه‌کی ڕووسیی پێشوازی له به‌شداربووانی دانیشتنه‌که کرا.
پێشکه‌ش کردنی نان و نمه‌کی ڕووسی له نه‌ریتی وڵاتی ڕووسیا نیشانه‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تیی هه‌میشه‌ییه له‌گه‌ڵ میوان.
شاندێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریاش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌یه ئه‌گه‌رچی ڕاگه‌یێندرابوو کورده‌کان به‌شداریی ئه‌و دانوستانه ده‌که‌ن به‌ڵام به‌رپرسه کورده‌کانی سووریا که ئیداره‌ی باکووری ئه‌و وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ڕایانگه‌یاندبوو به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ عه‌فرین بایکۆتی دانوستانه‌که ده‌که‌ن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ دانوستانی سۆچی سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment