بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی ئەکرا جێگری بەڕەگەز کوردی پارتی داد و گەشە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی NTVی تورکیا، ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و وتی: شتێک کە بۆ ئێمە گرینگە لە ناو بردنی تیرۆریستان لە ناوچەکەدایە.
ناوبراو وتیشی: هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازاد تا ئێستا 484 تیرۆریستیان کوشتووە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئەو ناوچەیە وا لێبکەین کە چیدی مەترسی نەخاتە سەر تورکیا.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئامانجی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تەنها تیرۆریستەکانن نە خەڵکی سڤیل، هۆکاری پێشڕەوەی هەسپایی سوپای تورکیاش ئەوەیە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment