به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترێستی ئه‌مریکا تیشکی خستۆته سه‌ر ئه‌و ده‌نگ و باسه‌ی له‌سه‌ر تانکی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فریندا دروست بوووه.
به‌پێی نووسراوی ئه‌و گۆڤاره ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فرین تاقیکارییێکی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێت ئه‌و تانکه ئه‌ڵمانییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ده‌زانرا یه‌ک له پێشکه‌وتووترین تانکه‌کانی جیهان نییه.
له ڕاپۆرته‌که‌دا تانکی لیۆپاردی 2ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ تانکی ئابرامزی 1ی ئه‌مریکی و چهلێنجری 2ی به‌ریتانی له باری هێزی ماتۆڕ و خێرایی و توانای چه‌که‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگێندراوه و گوتراوه ته‌قریبه‌ن موه‌سه‌فاتی یه‌کسانی له‌گه‌ڵ ئه‌و تانکانه هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی نه‌شناڵ ئینترێست تانکی ئه‌ڵمانیی لیۆپارد که وا ده‌زانرا زۆر کارامه ده‌بێت چاوه‌ڕوانیی تورکیای ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد. وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و تانکانه له به‌رانبه‌ر دژه هێرشی هێزی کورد هه‌ندێک لاوازیی پێوه ده‌رکه‌وتوووه هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه تورکیا داوای له ئه‌ڵمانیا کردوووه ڕه‌وتی ئابده‌یت کردن و نوێ کردنه‌وه‌ی مۆدێلی کۆنی ئه‌و تانکه ده‌ست پێ‌بکات به‌ڵام ئێستا مقۆ و ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و تانکانه دروست بوووه و ده‌وترێت خه‌ڵکی سڤیلی پێ ده‌کوژرێت بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی ههڵپهساردوووه.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که ئه‌ڵمانیا له ده‌یه‌ی 2000دا ڕێژه‌ی 354 تانکی لیۆپاردی به تورکیا فرۆشتوووه و ماوه‌یێک ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش بڵاو کرابوویه‌وه که ئه‌ڵمانیا به‌و مه‌رجه تانکی لیۆپاردی به تورکیا فرۆشتوووه که دژ به کورد به‌کاری نه‌هێنێت.
ڕاپۆرته‌که‌ی گۆڤاری نه‌شناڵ ئینترێستی ئه‌مریکا زیادی کردوووه: پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی ده‌زانرا تانکی لیۆپارد یه‌ک له باشترین تانکه‌کانی جیهان نییه و ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئه‌زموون و تاقیکارییێکی باش بوو بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و خاڵه لاوازه له تانکه ئه‌ڵمانییه‌که‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment