به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادوه‌ری به‌ سه‌رۆکایه‌تیی به‌رهه‌م ساڵح ڕای‌گه‌یاند ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق هاوپه‌یمانی پێکبێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جه‌هاد له‌ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامه‌ی "العرب الیوم"ی له‌نده‌ن ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ ئیئتیلاف بکات که‌ ڕوانگه‌یێکی نزیکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وان پارته‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

جه‌هاد باس له‌وه‌ش ده‌کات پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ده‌کرێ ئیئتیلاف له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌کانیش بکرێت و زیادی ده‌کات: پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ کورده‌کانیش دژ به‌ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو حکوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی کوردستان نین به‌و مه‌رجه‌ی له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک بێت نه‌ وه‌کوو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10985

Your Comment

You are replying to: .
captcha