به‌رجام بۆته‌ داره‌ده‌ست بۆ چاوچنۆکیی ئه‌مریکا

به‌شی ئێران- جه‌واد که‌ریمی قدووسی ده‌ڵێت: ئێران هیچ پێشمه‌رجێک بۆ دانوستاندن له‌ سه‌ر به‌رجام قبووڵ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌واد که‌ریمی قدووسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ به‌رجام ده‌ڵێت: ئێمه‌ هیچ داوا و پێشمه‌رجێک سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام قبووڵ ناکه‌ین و ئه‌و گرێبه‌سته‌ چیتر لای ئێمه‌ یه‌کلا بۆته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: پێشمه‌رج دانان به‌ سه‌ر به‌رجام له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ و ئاراسته‌ کردنی بابه‌تی پێشکه‌وتنی توانای به‌رگری و مووشه‌کیی ئێران و هه‌روه‌هاش ئه‌و فه‌شه‌لانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زلهێز و دیکتاتۆری ئه‌مریکا هێناویه‌تی ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مریکا بۆ ده‌رچوون له‌و کێشانه‌ی ئێستا داوێنی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوووه‌ داماوه‌ و ده‌ست ده‌داته‌ هه‌موو چه‌شنه‌ کارێکی نه‌خوازراو بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته‌ سه‌ر ئێران.

که‌ریمی قدووسی ئاشکراشی کرد: هیچ به‌ڵێنێکی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاکان له‌ سه‌ر ئێران جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.

ناوبراو وتیشی: ئێران دژ به‌ چاوچنۆکیی ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێت و هیچ ترسمان له‌و وڵاته‌ نییه‌ و هیچ چه‌شنه‌ دانوستانێکیش که‌ ڕێگا بۆ‌ دزه‌ کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئێمه‌ خۆش بکات، قبووڵ ناکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10979

Your Comment

You are replying to: .
captcha