به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌واد که‌ریمی قدووسی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به به‌رجام ده‌ڵێت: ئێمه هیچ داوا و پێشمه‌رجێک سه‌باره‌ت به به‌رجام قبووڵ ناکه‌ین و ئه‌و گرێبه‌سته چیتر لای ئێمه یه‌کلا بۆته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: پێشمه‌رج دانان به سه‌ر به‌رجام له‌م قۆناغه هه‌ستیاره و ئاراسته کردنی بابه‌تی پێشکه‌وتنی توانای به‌رگری و مووشه‌کیی ئێران و هه‌روه‌هاش ئه‌و فهشهلانهی ده‌سه‌ڵاتی زلهێز و دیکتاتۆری ئه‌مریکا هێناویه‌تی ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌مریکا بۆ ده‌رچوون له‌و کێشانه‌ی ئێستا داوێنی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوووه داماوه و ده‌ست ده‌داته هه‌موو چه‌شنه کارێکی نه‌خوازراو بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر ئێران.
که‌ریمی قدووسی ئاشکراشی کرد: هیچ به‌ڵێنێکی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵگرتنی سزاکان له سه‌ر ئێران جێبه‌جێ نه‌کراوه.
ناوبراو وتیشی: ئێران دژ به چاوچنۆکیی ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێت و هیچ ترسمان له‌و وڵاته نییه و هیچ چه‌شنه دانوستانێکیش که ڕێگا بۆ دزه کردن له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئێمه خۆش بکات، قبووڵ ناکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment