به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ‎موحسین ڕه‌زایی له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى مێهر سه‌باره‌ت به ئاماده بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا وتی: "شه‌ڕی ناوچه‌یی ئه‌نجامی بۆ هیچ وڵاتێک نییه و باشتره هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین ئاشتی و ئارامى له ڕێگای گه‌لان و ده‌وڵه‌ته فه‌رمییه‌کانه‌وه بێته‌دی".
‎ناوبراو وتيشى: "ئه‌مریکییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورده‌کان دژی تورکیا به‌هێز بکه‌نه‌وه، تورکیاش ده‌یه‌وێت پلانه‌کانی ئه‌مریکا تێک بشکێنێت له كاتێکدا که ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانی کۆنن و ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌که‌یان هێناوه‌ته ناو سووریا".
‎ئه‌و لێدوانه‌ى ڕه‌زایی هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی هێرشى تورکیا و گرووپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى بۆ سه‌ر کانتۆنى عه‌فرین که گرژى له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن دروست کردوووه.
‎٢١ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا کرد کۆتایی بهێنن به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که‌یان له عه‌فرین و بارگرژى دروست نه‌که‌ن و هۆشداریشی دا له‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌و قه‌یرانه به‌هێزبوونى گرووپه چه‌کداره‌کانى لێده‌که‌وێته‌وه.
‎به‌هرام قاسمى وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌که ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو ئێران به چڕى و نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى ڕووداوه‌کانى ئێستا ده‌کات له شارى عه‌فرین و هیوا ده‌خوازێت به زوویی کۆتایی بێت.
‎قاسمى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى کردبوووه‌وه له‌باره‌ى پاراستنى یه‌کپارچه‌ییی خاکى سووریا و ڕێز گرتن له سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاته و پاراستنى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment