وته‌بێژی ئه‌ردۆغان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ گفتوگۆیان کرد

به‌شی تورکیا- ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و مه‌ک ماسته‌ر ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین گفتوگۆیان کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و مه‌ک ماسته‌ر ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین گفتوگۆیان کردوووه‌.

کالین له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌وڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشی تورکیا له‌ چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ڕاستیدا ئه‌و جووڵه‌ سه‌ربازییه‌ یارمه‌تییه‌ بۆ‌ خه‌ڵکی عه‌فرین و شه‌ڕی جیدی دژ به‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سووریا و به‌و شێوازه‌ش یارمه‌تیی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م فه‌تره‌ سیاسییه‌ی سووریا ده‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست‌هاتوووه‌کان له‌ ڕێکخراوی سه‌رکۆماریی تورکیا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا جارێکی دیکه‌ به‌ پشتڕاست کردنی و جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا پاڵپشتییه‌ چه‌ک و چۆڵییه‌کانی خۆی له‌ یه‌په‌گه‌ بڕیوه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ لێتێگه‌یشتن له‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا.

دو لایه‌ن جه‌ختیان کردۆته‌ سه‌ر هاوکارییه‌ نزیکه‌کانی دوو وڵات و ڕوونیان کردۆته‌وه‌: بۆ ڕێگرتن له‌ بیره‌ هه‌ڵه‌کان ده‌بێ هاوکارییه‌ نزیکه‌کانی نێوان دوو وڵات ئه‌نجام ببێت.

ئه‌مریکا و تورکیا وه‌کوو 3 هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رانبه‌ر و ڕێزگرتنی به‌رانبه‌ر ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌ هه‌موو ئاستێکدا په‌ره‌پێبده‌ن.

سه‌چاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTVی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10958

Your Comment

You are replying to: .
captcha