کاردانەوەی باڵوێزی تورکیا بەرانبەر بە هەڵوێستی پەڕلەمانتارە کوردەکانی ئێران لە سەر هێرشی تورکیا بۆ عفرین

بەشی ئێران- هاکان تکین لە دیمانەیێکدا ئاماژە بە نامەکەی پەڕلەمانتارە کوردەکانی ئێران بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوووەکان سەبارەت بە ئیدانە کردنی هێرشی سەر عفرین دەکات و وتەکانی قەسیم عوسمانی بە تۆمەتێکی بێ بنەما دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هاکان تکین لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی شەرقی ئێرانی وتوووە من نامەوێت باسی نامەکەی پەڕلەمانتارە کوردەکان بۆ سکرتێری نەتەوە یەکگرتوووەکان بکەم بەڵام لێدوانی یەک لەو پەڕلەمانتارانە تۆمەتی بێ بنەمایە کە خراوەتە پاڵ وڵاتی تورکیا و سەرۆکی ئەو وڵاتە.

شیاوی ئاماژەیە قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەڕلەمانی ئێران حەفتەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا ئەردۆغانی بە نوسخەی ملپێچی داعش وەسف کردبوو و گوتبووی: ڕەفتاری دڕندانە و قسەی پووچەڵی ئەردۆغان کە پێشتریش کردوویەتی مرۆڤ دەخاتەوە بیر ئەو تاوانانەی سەدام و داعش دەیانکرد.

عوسمانی، ئەردۆغانی کردبوە بەردەنگ و گوتبووشی: میژوو بەو هەموو هەوراز و نشێوەی خۆیەوە نەیتوانیوە کورد لەناو بەرێت و نەک هەر تۆ بەڵکوو زلتر لە تۆیش ناتوانن کورد لە ناو بەرن و چیا بەرزەکانی عفرین و کۆبانێ پشتیوان و مەتەرێزی کوردە کە باڵای تۆی کورتەباڵا ناگاتە بەرزیی چیاکانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10944

Your Comment

You are replying to: .
captcha