بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندوووە ئوپەراسیۆنەکەی عفرین بۆ ناوچەی باکووری سووریا و تەنانەت سنوورەکانی عێراقیش درێژ دەکەنەوە.
ڕێدوور خەلیل بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی سوپای دیموکراتیی سووریا کە لە کورد و عەرەب پێک هاتوووە لەو بارەیەوە بە ڕۆیتەرزی وتوووە: ئەگەر ئەردۆغان بیهەوێت ئاستی هەڵمەتی سەربازیی دژبە ئێمە فراوانتر بکات وەڵامی توندی ئێمە دەبینێت.
ناوبراو زیادی کرد: من دڵنیام کە هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا کە لە شەڕی داعشدا پاڵپشتیی سوپای دیموکراتییان کرد هەوڵ دەدات گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بەرتەسک بکاتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60101
Your Comment