هەوڵ دەدین کوردەکانی سووریا لە پڕۆسەی چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتەدا بەشدار ببن

بەشی تورکیا- ماریا زاخارۆف، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ڕووسیا ڕایگەیاند: بۆ بەشداریی کوردەکانی سووریا لە پڕۆسەی چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی ئەو وڵاتەدا هەوڵ دەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆف ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بەشداریی کوردەکان لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا و وتی: بۆ بەشداریی کوردەکان هەموو هەوڵە پێویستەکان ئەنجام دەدەین، بەڵام ڕووسیا سەبارەت بە پرسی کورد لەگەل تورکیا دانووستان دەکات. ئەو ئەرکەش هەم وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و هەم دیکەی بەرپرسانی ڕووسی جێبەجێی دەکەن. چەند ساڵە بۆ بەشداریی کوردەکانی سووریا لەو پڕۆسەیەدا هەموو هەوڵەکان ئەنجام دراون.

ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: بانگهێشت نامەمان بۆ بەشداریی نوێنەرانی کورد لە کونگرەکەدا ناردووە. وەڵامەکە ئەوان دەیدەنەوە، ئایا بانگهێشتەکە قبووڵ دەکەن یا نا پرسیارێکە کە دەبێت لەوان بپرسرێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 10924

Your Comment

You are replying to: .
captcha