بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆف ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بەشداریی کوردەکان لە پڕۆسەی سیاسیی سووریا و وتی: بۆ بەشداریی کوردەکان هەموو هەوڵە پێویستەکان ئەنجام دەدەین، بەڵام ڕووسیا سەبارەت بە پرسی کورد لەگەل تورکیا دانووستان دەکات. ئەو ئەرکەش هەم وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و هەم دیکەی بەرپرسانی ڕووسی جێبەجێی دەکەن. چەند ساڵە بۆ بەشداریی کوردەکانی سووریا لەو پڕۆسەیەدا هەموو هەوڵەکان ئەنجام دراون.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: بانگهێشت نامەمان بۆ بەشداریی نوێنەرانی کورد لە کونگرەکەدا ناردووە. وەڵامەکە ئەوان دەیدەنەوە، ئایا بانگهێشتەکە قبووڵ دەکەن یا نا پرسیارێکە کە دەبێت لەوان بپرسرێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment